نه‌خۆشیه‌كی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانه توشی به‌راز ده‌بیت.
چه‌ندین جۆری ئه‌نفلۆنزانی به‌راز هه‌یه، هه‌روه‌كو ئه‌نفلۆنزای مرۆڤ, جۆره‌كانی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا جیاوازن ده‌توانن جیناته‌كان له‌نیوان خۆیاندا ئاڵۆگۆر پێ بكه‌ن.
ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كه ده‌بنه هۆی نه‌خۆشیه‌كه له ناو بهرازده بڵاو ده‌بێته‌وه له رێگای پڕژینهری به‌راز یاخۆ له رێگای تێكه‌لاو بوونی راسته‌وخۆ یاخود ناراسته‌وخۆی به‌رازه تۆش بووه‌كان به ڤایرۆسه‌كه.
ئه‌نفلۆنزای به‌راز جۆری H1N1چیه؟
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جه‌خت ده‌كاته‌وه توشبوان له جۆری سه‌لاله‌ی (H1N1) له ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌رازی له جۆری (أ) ه
(H1N1) جیاوازه له‌و ئه‌نفلۆنزا وهرزیهی كه تۆشی مرۆڤ ده‌بێت. ئه‌م جۆره جۆرێكی تازه‌یه پێك هاتووه له جیناتی هاوبه‌شی له‌نێوان ڤایرۆسی مرۆڤ و باڵنده و به‌راز به‌مه‌ش جۆڕیكی تازه له ئه‌نفلۆنزا دروست ده‌بێت به‌ناوی ئه‌نفلۆنزای به‌راز كه له‌م وێنه‌یه‌دا رونكراوه‌ته‌وه.
مێژووی ئه‌نلفۆنزای به‌راز (H1N1) :
په‌تای ئه‌نفلۆنزا كه توشی وڵاتی ئیسپانیا بوو له ساڵی 1918, له جۆری H1N1 (كه هه‌مان ئه‌نفلۆنزای به‌رازی ئێستایه)
ناویان نا ئهنلفۆزای ئیسپانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا به‌دواداچوونیان بۆی ده‌كرد و له رۆژنامه‌كان بڵاویان ده‌كرده‌وه
نزیكه یه‌ك ملیار كه‌س تۆش بوون, كه ده‌یكرده نزیكه‌ی نیوه‌ی خه‌ڵكی جیهانی ئه‌وسا, یان ده‌یكرده له هه‌ر دوو كه‌سێك یه‌كێك له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.
ئه‌م فایرۆسه بووه هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك كه پێشتر هیچ ڤایرۆسێك ئه‌وه‌نده خه‌ڵكی نه‌كوشتبوو ته‌نانه‌ت له‌سه‌روی نه‌خۆشی تاعونه‌وه بوو كه به مردنی ره‌ش ناسرابوو له سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌م ڤایرۆسه ره‌نگه رۆڵی باشی هه‌بوو بێت له كۆتای هێنانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كه وای ده‌كرد سه‌ربازه توشبووه‌كان نه‌توانن به‌شداری شه‌ڕه‌كان بكه‌ن, وه قوربانیانی ئه‌م ڤایرۆسه زۆرتر‌بوو له قوربانیانی جه‌نگ
ئایا مرۆڤ توشی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بێت؟
ئه‌نفلۆنزای به‌راز توشی مرۆڤ نابیت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی, بهڵاَم ده‌بێته هۆی توش بوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵسوكه‌وت لهگهڵَ به‌راز ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ.
ئه‌م ڤایرۆسه له بهرازهو ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ و پاشان له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر.
كه‌سی توش بوو ده‌توانێ ڤایرۆسه‌كه بگوازێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر له پاش رۆژی یه‌كه‌می توشبوونیهوه پێش ده‌ركه‌وتنی هۆكاره‌كانی واته كه‌سی توشبوو ده‌توانێت ڤایرۆسه‌كه بگوازێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر پێش ئه‌وه‌ی هه‌ست بكرێت كه ئه‌و كه‌سه نه‌خۆشه.
نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه چیه‌و چۆن ده‌گوازرێـته‌وه؟
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له نێوان مرۆڤه‌كاندا به‌هه‌مان شێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی فایرۆسی وه‌رزیه ( هه‌ڵامه‌ت) له رێگای پژمین و كۆكه‌و ده‌ست لێدانی شتی پیس بوو به ڤایرۆسه‌كه‌و پاشان ده‌ست دان له چاو و ده‌م و لوت.
ڤایرۆسه‌كه له رێگای خواردنی گۆشتی به‌رازه‌وه ناگوازرێته‌وه ئه‌گه‌ر گۆشته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش كوڵابێت و پله‌ی گهرمێكهی بوبێته هۆی كوشتنی هه‌موو ڤایرۆسه‌كان.
نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزای به‌راز هه‌مان نیشانه‌ی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزین:
1 . به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ناكاوی پله‌ی
گه‌رمی له‌شی مرۆڤ .
2. سه‌رئێشه
3 . كۆكه و ئازار له ماسولكه‌كاندا
ئه‌م ئه‌نفلۆنزایه ده‌بێته هۆی زیاتری رشانه‌وه و ئازار له ئه‌نفلۆنزای ئاسایی.
رێگاكانی خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه چیه؟
ڤایرۆسه‌كان ده‌توان له ده‌ره‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو كاتژمێر بژین بۆیه ده‌بێت ده‌سته‌كانمان به پاكی به ئاو و سابوون بشۆین له كاتی ده‌ست لێدانی شته‌كان به‌تایبه‌ت له كاتی ده‌ست لێدان له كیلۆنی ده‌رگا.
دوركه‌وتنه‌وه له ده‌ست لێدانی ده‌م و چاو و لوت.
پاك شووشتنی ده‌سته‌كان به سابوون له پاش پشمین و كۆكین.
به‌كار هێنانی كلێنس بۆ داپۆشینی ده‌م و لوت له كاتی پشمین و كۆكه‌دا.
به‌كار هێنانی موعهقهمی ده‌ست كه شله‌ی خاوێنكه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی تێدایه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
هیچ ده‌رمانێك یان لوقاحێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ڤایرۆسه؟
تاكو ئێستا هیچ لوقاحێك نیه بۆ رێِگرتن له‌م ڤایرۆسه.
ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه به‌كاردێت بریتین له (تامیفلو، وریلینزا) سه‌ركه‌وتوانه ده‌ركه‌وتووه بۆ چاره‌سه‌ره‌كان تاوه‌كو ئێستا.
ئه‌م ده‌رمانانه‌ش ده‌بنه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر
بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان كاریگه‌ر بن ده‌بێت ئه‌م ده‌رمانانه به‌كار بێت له دوای رۆژی دووه‌م له ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه.
سه‌رچاوه: WHO
ئاماده‌كردنی:ئاریان ئه‌كره‌م