03/10/2011
2214 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
ئاژانسی ناسای ئەمەریکی ئاشکرای کردووە کە 90%ی هەسارە و ئەستێرەکانی نێو بۆشایی ئاسمان مەترسییان لەسەر زەوی هەیە.

ناسا ئاشکرای کرد، گەڕۆکی وایزی سەر بە ئاژانسەکە کۆی 911 گەورەترین هەسارەی لە بۆشایی ئاسماندا دۆزیوەتەوە و پێشتر پێشبینی دەکرا 981 هەسارەی گەورە لە بۆشاییدا هەبێت.

ئاژانسەکە دەڵێ: ژمارەی هەسارە مام ناوەندییەکان کە تیرەیان لە 330 تا 3300 پێیە 19 هەزار و 500 هەسارەیە و پێشتر وادانرابوو کە ژمارەی ئەو هەسارە ناوەندییانە 35 هەزار دانە بێت.

ساڵی 2009 وایز نێردرایە بۆشایی ئاسمانەوە بۆ کێشانی نەخشەی ئاسمان و دۆزینەوەی هەسارۆکە و کلکدارە نادیارەکانی بۆشایی.

ئاژانسەکە دەڵێ هەموو ئەو هەسارە و ئەستێرانە بۆیان هەیە رۆژێک لە رۆژان مەترسی لەسەر زەوی دروست بکەن جا بە هەر شێوەیەک بێت

په‌يامنير








هەولێر  
سلێمانی  
دهۆک  
کەرکوک  

ناونیشانی یەکێتی بەلێندەران