25/04/2016
602 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
ووداو - هەولێر

ماوەی دووساڵە لە سنووری پارێزگای هەولێر هیچ پرۆژەیەک ئەنجامنەدراوە، بۆ ئەمساڵیش پایتەختی هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 500 پرۆژەی جۆراوجۆر هەیە، بەڵام بەهۆی بێ پارەییەوە ناتوانرێت ئەو پرۆژانە جێبەجێ بکرێن.

ئێستا زیاتر لە 700 پرۆژە، کە دەکاتە رێژەی 95%ی کۆی پرۆژەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، کارکردن تێیاندا وەستاوە.

تاهیر عەبدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هەولێر لەمبارەیەوە دەڵێ " پارێزگای هەولێر، 95 ملیار دیناری ئەو پرۆژە وەستاوانە قەرزداری بەڵێندەرانە، لەگەڵ وەستانی پرۆژەکانیش 65 پرۆژە بە گرێبەستەکانیانەوە هەڵوەشێندراونەتەوە، چونکە هەندێکیان جێبەجێنەکرابوون، هەندێکیشیان بە ناتەواوی بەجێهێڵدرابوون".

چەند مانگێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبڕیارێک بەڵێندەرانی سەرپشککردووە لەوەی گرێبەستەکانیان هەڵبوەشێننەوە، ئەگەر توانای تەواوکردنی پرۆژەکانیان نەمابێت، یان دووبارە ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکانیان بۆ درێژبکرێتەوە.

د.سەرۆ ئیسماعیل، سەرۆکی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان لقی هەولێر دەڵێ" لەگەڵ بەردەوامبوونی قەیرانی دارایی، تاوەکو ئێستا نزیکەی 4 هەزار پرۆژە لە هەرێمی کوردستان وەستاون، حکومەتیش بڕی 550 ملیار دیناری پارەی ئەو پڕۆژانە قەرزداری بەڵێندەرانە". 







هەولێر  
سلێمانی  
دهۆک  
کەرکوک  

ناونیشانی یەکێتی بەلێندەران