19/02/2018
234 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

نوێنه‌ری رێكخراوی UNHCR  سه‌ردانی باره‌گای یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان / لقی هه‌ولێری كرد .

رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19/ 2 /2018 نوێنه‌ری رێكخراوی UNHCR  سه‌ردانی باره‌گای یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان / لقی هه‌ولێری كرد  له‌ لایه‌ن دكتۆر سه‌رۆ اسماعیل دزه‌یی سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان / لقی هه‌ولێر و جێگرانی به‌رێز حسین كریم جێگری یه‌كه‌م و به‌رێز باوه‌ر هه‌ناره‌یی جێگری دووه‌م و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگیری بریتی بوون له‌ ئه‌ندازیار به‌شار علی به‌رپرسی په‌یه‌وه‌ندیه‌كان و ئه‌ندازیار حقی اسماعیل به‌رپرسی كۆنفرانس و پێشانگاكان و به‌رێز سه‌فه‌ر حسن به‌رپرسی پلاندانان و به‌رێز ئه‌رجومان هاشم به‌رپرسی كارگێری ودارایی و مامۆستای یاریده‌ده‌ر ابراهیم علی رێكانی به‌رپرسی راگه‌یاندن  پێشوازی له‌ نوێنه‌ری رێكخراوی UNHCR   كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوو كاتژمێری خایاند گفتگۆ له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ كرا :

-        بابه‌تی ته‌نده‌ره‌كان بێت بۆ اتحاد یان ته‌نده‌ر به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران بكرێت .

-        ده‌بێت به‌شێك له‌ پرۆژه‌كان بدرێت به‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌ له‌ یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران ناونووس كرانه‌ .

-        داوا له‌ نوێنه‌ری رێكخراو كرا پرۆژه‌ ئاماده‌كراوه‌كانی ( UN  )  بۆ ماوه‌ی ( 3- 6 ) مانگ بدرێته‌ یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌ كردنی به‌ڵێنده‌ری شایسته‌ بۆ هه‌ر كارێك به‌ گوێره‌ی كاری پسپۆری به‌ڵێنده‌ران بۆ پرۆژه‌ی مه‌به‌ست .

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریاردرا هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكرێ نیوان یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران ورێكخراوی UNHCR به‌ مه‌به‌ستی سوودگه‌یاندن به‌یه‌كتر 







هەولێر  
سلێمانی  
دهۆک  
کەرکوک  

ناونیشانی یەکێتی بەلێندەران