13/08/2018
116 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

ووداو-سلێمانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی خەرجکردنی بڕی 50 ملیۆن دۆلار بە بەڵێندەرانی هەرێمی کوردستان دەدات، بە گوتەی سەرۆکی بەڵێندەرانی سلێمانیش بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە مانگانە بڕی 10 ملیۆن دۆلاریان پێبدرێت تاوەکو قەرزەکەیان بە تەواوەتی کۆتایی پێدێت.

هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند: پێشتر سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەشی لە چەندین بۆنەی جیادا بەڵێنی ئەوەیاندابوو لەگەڵ باشتربوونی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، ناو بە ناو قەرزی بەڵێندەران بۆ بەڵێندەرکان بگەڕێننەوە، بەگوتەی سەرۆکی بەڵێندەرانی سلێمانی بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە 50 ملیۆن دۆلار بۆ بەڵێندەران خەرج بکرێت، مانگانەش بڕی 10 ملیۆن دۆلاریان پێبدرێت تاوەکو قەرزەکەیان بە تەواوەتی کۆتایی پێدێت، کە بڕی 300 ملیۆن دۆلارە.

پەیامنێری رووداو دەڵێ، تەواوی بەڵێندەران لە هەرێمی کوردستان پارەیان لای حکومەتە و پرۆژەیان جێبەجێکردووە، بەڵام لەدوای دروستبوونی قەیرانی داراییەوە لەبەرامبەر جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان پارەیان لە حکومەت وەرنەگرتووە، سەرەڕای ئەوەش چەندین پرۆژە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان هەر بەردەوامبوونە و ئێستاش ئەو پرۆژانە بەردەوامییان هەیە و بەشێک لە کاری هەندێک لە پرۆژەکانیش دەستیانپێکردووەتەوە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

 

                         http://www.rudaw.net/sorani/business/13082018

 








هەولێر  
سلێمانی  
دهۆک  
کەرکوک  

ناونیشانی یەکێتی بەلێندەران