30/10/2018
6 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

سەرۆ دزەیی، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان

رووداو - هەولێر

سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان رایگەیاند لە سبەیەوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی ئەو 100 ملیۆن دۆلارەی بۆ پێدانەوەی قەرزی بەڵێندەران تەرخان كراوە‌.

سەرۆ دزەیی، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "لە سبەیەوە  (چوارشەممە،31-10-2018) لە هەرسێ‌ شاری هەولێر، دهۆك ‌و سلێمانی دەستدەكرێت بە دابەشكردنی بڕی 100 ملیۆن دۆلاری قەرزی بەڵێندەران".

سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان هەروەها دەڵێ مژدەیەكیش دەدەین بە بەڵێندەران کە ئەوەیە: بڕی ئەو پارەیەی بڕیاربوو پێیان بدەینەوە 10% بوو، بەڵام زیادکراوە و "سبەی لەجیاتی 10%، بڕی 15%ـی قەرزەکانیان دەدەینەوە".

بەهۆی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014ـەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان نەیتوانیوە شایستە داراییەكانی بەڵێندەران خەرجبكات، بەو هۆیەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان نزیكەی یەک ملیار دۆلار قەرزداری بەڵێندەرانی كوردستانە.

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

http://www.kcuerbil.com/cms/Default.aspx?page=add_new_article

 








هەولێر  
سلێمانی  
دهۆک  
کەرکوک  

ناونیشانی یەکێتی بەلێندەران