12/02/2019
65 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

رووداو - هەولێر 

بەڵێندەران چاویان لەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبکاتەوە بەدانەوەی قەرزەکانیان، چونکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردنی لە چوار هەزار و 500 پڕۆژەی جۆراوجۆری هەرێمی کوردستاندا راگرت.


لە هەولێر پڕۆژەیەک هەیە لە 2013ـەوە بەردی بناخەی داندراوە، بڕیاربوو 2015 تەواوبکرێت، بەڵام قەیرانی دارایی تەمەنی درێژکردەوە و دوای نزیکەی چوار ساڵ و بە تەرخانکردنی ئەو پارەیەی حکومەت بۆ بەڵێندەرانی تەرخانکردووە، کارکردن تێیدا دەستپێکردەوە.

لە 2014ـەوە کە دەستپێکی پاشەکشەی ئابووری هەرێمی کوردستان بوو، چەرخی کاری چوار هەزار و 500 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە کارکردن وەستا و حکومەت نزیکەی یەک ملیار دۆلار قەرزاری بەڵێندەران بوو. بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا جێگربوونی نرخی نەوت تا نزیکەی 60 دۆلار و بەردەوامی کاری کۆمپانیا نەوتییەکان و هەروەها زیاترکردنی پشکی بودجە لە 317 ملیار دینارەوە بۆ 454 ملیار دینار وایکردووە حکومەت بتوانێت بەشێکی داهاتی ناوخۆ بۆ بووژانەوەی پڕۆژەکان تەرخان بکات

لە ساڵی 2018ـدا 100 ملیۆن دۆلاری قەرزی بەڵێندەران گەڕێندرایەوە. تەنیا لەو ساڵەدا 250 پڕۆژە تەواوکران. لە بودجەی ئەمساڵدا 1.5 تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژەکان تەرخانکراوە، کە وەزارەتی پلاندانان پێیوایە بەو پارەیە زۆربەی پڕۆژەکان دەتوانن بخرێنەوەگەڕ.

http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0802201913








هەولێر  
سلێمانی  
دهۆک  
کەرکوک  

ناونیشانی یەکێتی بەلێندەران